پزیشكێكی (شاری پزیشكی فاروق) بە كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا

0

(نوچەنێت)

لە راگەیانراوێكدا شاری پزیشكی فارووق لە سلێمانی گیانلەدەسستدانی پزیشكێكی ناوداری خۆی راگەیاندو دەڵێ “بەپەتای كۆڕۆنا گیانی لەدەست داوە”.

لەو راگەیانراوی شاری پزیشکی فاروقدا هاتووە “نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) ، د. جەمال ساڵح عەبدولڕەحمان کۆچی دوایی کرد پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا دا، دکتۆر جەمال، لە ساڵی ١٩٤٦ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، پاش خوێندنی دوا ناوەندی، دەچێت بۆ کۆلێژی پزیشکیی لە موسڵ و لە ساڵی ١٩٧٠ خوێندن تەواو دەکات، و دواتر دەچێت بۆ کۆلێژی پزیشکیی لە زانکۆی لەندەن لە ولاتی بەریتانیا بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندنەکەی و بەدەست هێنانی بڕوانامەی پسپۆڕێتی لە بواری نەخۆشییەکانی هەناویدا.

 هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە” دکتۆر جەمال یەکەم ڕاگری کۆلێژی پزیشکیی بووە لە زانکۆی سلێمانی لە نێوان ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٦، و وەک ماموستای وانەبێژی لەوێ کاری کردووە. وە لە بەرواری ١٢/٧/٢٠١٩ دەستی بە کارکردن کردووە لە شاری پزیشکیی فاروق، وەک پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com