نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابوورى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هیچ پاساوێك بۆ راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانى له كۆڕبه‌ندى ئابوورى به‌شدار بوو، باسى له چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگى ئابوورى كوردستان كرد و به‌شێكى قسه‌كانى تایبه‌ت بوو به په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانى گوتى، “چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانمان لەگەڵ بەغدا وەک یەکێک لە ئەركە لەپێشینەكانمان دەمێنێتەوە، ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر لەسەر بەڕێوەبردنی نەوت و گاز ڕازی بووین بە هاوبەشیکردن و هەماهەنگی لەسەر بەڕێوەبردنی خاڵە سنوورییەکان و ئامادەین بۆ قسەکردن لەسەر خەرجییەکان و وردبینی لە داهاتی شەش ساڵی ڕابردوو”.
قوباد تاڵه‌بانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ته‌واو هاوكاریی نیشان داوه، بۆیه به‌غدا پاساوى بۆ راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌ماوه، قوباد تاڵه‌بانى گوتى، “هەموو داوایەکی دەستووری و بەجێ کە لێمان کرابێ قبوڵمان کردووە، بۆیە هیچ پاساوێکی تر نەماوەتەوە بۆ بەردەوامبوون لە راگرتنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە.”