داواى ده‌كرێت به‌ په‌له‌ حكوومه‌تى هه‌رێم شاند بنێرێته‌ به‌غدا

0

 (نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچەنێت به‌ پێویستى ده‌زانێ حكوومه‌ت هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دارایى بدات وده‌ڵێ، ” پێویستە بەزووترین كات وەفدێكی حكوومەت رەوانەی بەغدا بكرێت”.

لوقمان وەردی پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە (نوچەنێت)ی راگەیاند ” ئەم دۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان وا دەخوازێ كە سەرۆكی حكومەت بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا شاندێك بنێرێتە بەغدا”.

لەبارەی دواخستنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیش وەردی گوتی “كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوە بوو كە حكومەت راپۆرتێك لەسەر بارودۆخی ئێستا ئامادە بكات” دەشلێ ” پێموایە كۆبوونەوەكردن لە هەرێمی كوردستان و خۆبەخۆ دانیشتن لەگەڵ یەكتر رەنگە زۆر دادی ئەو دۆخەمان نەدات، چونكە كێشەی ئێمە پەیوەنداری راستەوخۆی لەگەڵ بەغدایە ، بۆیە باشترین و كورترین رێگا ئەوەیە كە لە زووترین كاتدا شاندێك لە هەرێم سەردانی بەغدا بكات و ئەو كەیسە یەكلا بكاتەوە، ئەوە رێگا راست و دروستەكەیە”.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە “رای پەرلەمانی كوردستان و تەواوی فراكسیۆنەكانیش روون و ئاشكرایە كە دەبێت بەزووترین كات حكوومەتی هەرێم شاندێك بنێرێتە بەغدا، بۆیە ئێمە هانی حكوومەتی هەرێم دەدەین كە لە زووترین كاتدا بچێتە بەغدا ، بۆیە قەناعەتیشم وایە كە تا شاندی هەرێم نەچێتە بەغدا، هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە نانێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان”. ئەوەشی روونكردەوە كە ” بەپێی یاسای قەرزی عێراقی و بەتایبەتیش مادەی 7ی ئەم یاسایە بوار دراوە بە حكوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ رێككەوتن بكەن كە چەند نەوت هەناردە بكرێ”.

لوقمان وەردی ئەوەشی دووپات كردەوە كە “ئێمە پشتیوانی لەهەر هەوڵێك دەكەین بە ئاڕاستەی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، بۆیە پێموایە كۆبوونەوەو خۆسەرقاڵكردنی ئێرە، تەنها كات كوشتن دەبێت

لەبارەی ئەو سەردانەی هاوسەرۆكی یەكێتی و شاندەكەی كە ئێستا لەبەغدان، ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتی “هاوسەرۆكی یەكێتی بۆیە ئێستا لەبەغدایە بۆ ئەوەی دەرچەیەك بدۆزێتەوە و هانی سەركردەكانی عێراقی بدات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ناردنی بەشەبودجە بۆ هەرێمی كوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com