نوچه‌نێت
بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق چه‌ند رۆژێكه زیندوو بووه‌ته‌وه وهاوپه‌یمانى فه‌تحى شیعه ده‌ڵى، ده‌بێت بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا هه‌رێمى كوردستانیش بگرێته‌وه. له‌لایه‌كى تر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت سه‌رۆكى كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا هۆشدارى به دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات له‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق نه‌كێشێته‌وه و هه‌ڵه‌ى ئۆباما دووباره نه‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عاله‌مى ئێرانى لێدوانێكى فازڵ جابرى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تحه، باسى له‌وه كردووه له نزیكترین كاتدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێت و باسى بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
دوێنێ رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كان باسیان له‌وه كرد بوو پێشبینى ده‌كرێت مسته‌فا كازمى بۆ راگرتنى هێزه شیعه‌كان و پێنه‌دانى بیانوو، به‌رنامه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا رابگه‌ینێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له لێدوانى په‌رله‌مانتاره شیعه‌كه نوێیه ده‌ڵێ بڕیارى كشانه‌وه‌كه ته‌نیا بۆ پارێزگایه‌ك نییه و به‌ڵكو ده‌بێت له هه‌رێمى كوردستانیش بكشێنه‌وه.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ كاتێك قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدران له عێراق كوژرا په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌و كات كورد بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كرد.
له هاوینى رابردوو كاتێك هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گاكانى ئه‌مریكا له عێراق شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام و چڕى وه‌رگرت، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كرا ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ى خۆى بۆ هه‌ولێر بگوازێته‌وه.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان، ئه‌مڕۆ میچڵ ماكۆنێڵ سه‌رۆكى كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا هۆشدارى به دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا داوه و گوتوویه‌تى نابێ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق بكێشێته‌وه.
ماكۆنێڵ ئه‌و هه‌نگاوه چاوه‌ڕوانكراوه‌ى دۆناڵد تره‌مپ به “هه‌ڵه” ناوده‌بات و ده‌ڵێ هاوشێوه‌ى هه‌ڵه‌كه‌ى باراك ئۆبامایه كه له ساڵى 2011 هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له عێراق كێشایه‌وه و دواتر رێكخراوى تیرۆریستى داعش دروست بوو، بۆیه ئێستا ئه‌گه‌ر تره‌مپیش ئه‌و كاره بكات ئه‌وا عێراق ده‌كاته دیارى گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان.