نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕێكى عێراقى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منییه‌وه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌واڵگرى توركیا به‌رپرسێكى په‌كه‌كه‌ى له شنگال كوشتووه و تا ئێستا جگه له‌و سه‌رچاوه عێراقییه توركیا و په‌كه‌كه به فه‌رمى پشتڕاستیان نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌واڵگرى توركیا له شنگال به‌رپرسێكى باڵاى په‌كه‌كه‌ى كوشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، رووداوه‌كه 10 رۆژ به‌ر له ئێستا بووه و به‌ڵام ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراوه.
جگه له‌مه هیچ زانیارییه‌كى تر له‌سه‌ر رووداوه‌كه نییه و روونیش نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌كوێ راگه‌یه‌نراوه.
ماوه‌ى مانگێك زیاتره حكوومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێ هێزه‌كانى په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسى ده‌كه‌ن بوونى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له شاره‌كه رێگره له‌وه‌ى عێراق له ده‌ركردنى په‌كه‌كه له شنگال سه‌ركه‌وتوو بێت.