نوچه‌نێت
گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مریكى له وتارێكدا باس له نه‌بوونى ناسنامه‌ى هاوبه‌شى عێراقییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ هیچ شتێك كورد به عێراق نه‌به‌ستێته‌وه، بۆیه ئه‌و وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى زیاتر ده‌چێت.
وتاره‌كه له لایه‌ن ستیڤن كوك نووسراوه، له بنه‌ڕه‌تدا نووسه‌ر به ئامانجى ئه‌وه‌ى نووسیوه كه هاوشێوه‌ى عێراق، ئه‌مریكایش له‌سه‌رده‌ستى دۆناڵد تره‌مپ خه‌ریكه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ناسنامه ده‌چێت.
كوك به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى باس له عێراق ده‌كات ده‌ڵێ هیچ شتێك نییه عێراقییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ببستێته‌وه، نه‌بوونى ناسنامه‌ى هاوبه‌ش كێشه‌ى سه‌ره‌كى پێكهاته‌كانى عێراق و وڵاتانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته.
سه‌باره‌ت به عێراق ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ ئه‌مریكا هۆكارێك بووه له‌وه‌ى عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى زیاتر بچێت و نه‌بوونى سه‌قامگیرى سیاسى و توندوتیژى و شه‌ڕى ناوخۆ نیشانه‌ن بۆ نه‌بوونى ناسنامه‌ى هاوبه‌ش له عێراق و چه‌ندان وڵاتى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئه‌و نووسه‌ره باس له‌وه ده‌كات چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له سلێمانى بووه، له قوتابیانى زانكۆى سلێمانى پرسیوه هه‌ست ده‌كه‌ن چ شتێكى هاوبه‌شتان له‌گه‌ڵ قوتابیانى به‌غدا و به‌سڕه هه‌بێت، كه‌چى ئه‌وان هیچ هه‌ستێكى له‌م جۆره‌یان نه‌بووه و نووسه‌ر ده‌ڵێ زۆربه‌ى كورده‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن له‌م حاڵه‌ته‌دا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى زیاتر ده‌چێت.