رایان كرۆكەر: عێراق كاندیدە بۆ دابەشبوون
نووچەنێت-ئاژانسەكان
دابەشبوونی عێراق بۆ سێ هەرێم یان دەوڵەت، بۆتە باس و خواسی ناوەندە جیهانییەكان.
رایان كرۆكەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە 2007-2009 دەڵێت عێراق ووڵاتێكی كاندیدایە بۆ دابەشبوون و ئێستا بە عەمەلی دابەشبووە بۆ “شیعەستان” “جیهادستان” و كوردستان.
كرۆكەر دەڵێ ئەمریكا ترسی هەیە ئەم دابەشبوون و بێسەروبەرییەی ئێستای عێراق بیكاتە ووڵاتی شكستخواردووی ئەوتۆ كە ئیسلامییە توندڕەوەكان بتوانن زەوییەكەی بكەنە بنكەیەك بۆ هەناردەكانی تیرۆر بۆ ووڵاتانی تر.
فوئاد حسێن بەرپرسی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش لە كۆڕێكدا لە ئەنستیتۆی واشنتن بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی نزیك ووتی ئێستا عێراق لە واقیعدا ووڵاتێكی یەكپارچە نییە.
هەرچی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە 2010 تا 2012 جێمس جێفرییە، ووتوویەتی مانەوەی كورد لە عێراقدا گرنگە بۆ پاراستنی باڵانسەكان لە عێراقدا. چونكە بەبێ كورد، عێ{اق دەبێتە گۆڕەپانێكی گەورەی شەڕی خوێناوی سوننە و شیعە.