نوچه‌نێت
محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوا له عێراقییه‌كان ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر حكوومه‌تى نوێى ئه‌مریكا په‌له نه‌كه‌ن، چونكه دیار نییه عێراق له لیستى بایه‌خه‌كانى جۆ بایدن بێت و له‌وانه‌یه دۆسیه‌كه‌ى به‌ده‌ست كامالا هاریسى جێگرى بێت.
محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له تویتێكدا باس له سه‌رۆكایه‌تى نوێى ئه‌مریكا ده‌كات و پێشبینى ده‌كات عێراق له لیستى پێشه‌وه‌ى بایه‌خه‌كانى جۆ بایدنى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا نه‌بێت. یان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له ساڵى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى وا ده‌بێت.
بۆیه داوا له عێراقییه‌كان ده‌كات په‌له نه‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ واشنتن و ده‌ڵێ ده‌بێ هه‌نگاوى جێگیر بنێن، چونكه له‌وانه‌یه دۆسیه‌كه له‌لایه‌ن كامالا هاریسى جێگرى یان له لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه بێت.
پێشتر به‌شێكى زۆر له به‌رپرسانى عێراق خۆشحاڵى خۆیان به‌سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدن ده‌ربڕى، به بیانووى ئه‌وه‌ى پێشتر له عێراق نزیك بووه و شاره‌زاى سیاسه‌ته‌كه‌یه‌تى.