نوچه‌نێت
به پێچه‌وانه‌ى هونه‌رمه‌ندانى تر، تامر حوسنى گۆرانبێژى به‌ناوبانگى میسڕى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ى له هه‌ودارانى ناشارێته‌وه و له سوشیال میدیا داواى گه‌ڕانه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات.
وه‌ك له نامه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت، تامر حوسنى كێشه‌ى له‌گه‌ڵ به‌سمه‌ى هاوسه‌رى هه‌یه و لێى زیز بووه، بۆیه داواى لێبوردنى لێ ده‌كات و ده‌ڵێ، “من به باشى بیرم نه‌كردووه‌ته‌وه”
رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى له هه‌واڵێكدا ده‌قى نامه‌كه‌ى تامر حوسنى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، ئه‌و نامه‌یه‌ى تامر هه‌م گله‌ییه و هه‌م خۆشه‌ویستى. تامر داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژنه‌كه ده‌كات كه به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبیه.