نوچه‌نێت
مسته‌فا كازمى كه فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه، رێگه‌ى پێ‌نادرێت هێزه‌كانى ره‌وانه‌ى شارى جورف سه‌خه‌ر بكا‌ت كه ده‌كه‌وێته باكوورى پارێزگاى بابل، چونكه له ساڵى 2014 وه ئه‌و شاره له‌لایه‌ن میلیشیاكان داگیركراوه، بۆیه كازمى شانه‌یه‌كى باڵاى پێكهێناوه تا دانوستاندن له‌گه‌ڵ میلیشیاكان بكا‌ت.
جورف سه‌خر شارێكه ده‌كه‌وێته باشوورى به‌غدا و باكوورى بابل، ئه‌و شاره كه زۆرینه‌ى دانیشتووانى سوننه بوون، له ساڵى 2014 و له‌لایه‌ن داعش هێرشى كرایه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانه‌وه له‌ژێر ده‌ستى داعش ده‌رهێنرا.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا جورف سه‌خه‌ر، كه شیعه‌كان ناویان ناوه “جورف نه‌سر” له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه، هیچ هێزێكى فه‌رمى عێراق و به‌رپرسێكى عێراقى بۆی نییه، بچێته شاره‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوو جورف سه‌خه‌ر بووه‌ته یه‌كێك له بنكه گرنگه‌كانى ئێران و حزبوڵا، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ندان مه‌به‌ستى سه‌ربازى ئه‌وان به‌كارده‌هێنرێت. له‌وانه بووه‌ته حه‌شارگه‌یه‌ك چه‌كه قوڕسه‌كان له‌وێ هه‌ڵگیراون، فه‌رمانده‌یى حزبوڵا له‌وێ جێگیر كراوه، له‌وێ پاڵپشتى لۆجیستى بۆ هه‌موو هێزه میلیشیاكان له عێراق و سووریا ره‌وانه ده‌كرێت.
پێشتر هه‌ر یه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادى و عادل عه‌بدولمه‌هدى كه سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بوون، هه‌وڵیان داوه هێز ره‌وانه‌ى شاره‌كه بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه و له‌م هه‌وڵه‌یان دا شكستیان هێناوه. ته‌نانه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدى دانوستاندنى له‌گه‌ل ئێران و حزبوڵاى لبنانیش كرد هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، مسته‌فا كازمى شانه‌یه‌كى باڵاى له به‌رپرسانى عێراق پێكهێناوه، بۆئه‌وه‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ میلیشیاكان بكا‌ت تا رێگه بده‌ن هێزه‌كانى عێراق بچێته جورف سه‌خره‌وه. شانه‌كه له هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى و راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى و سوپاسالارى عێراق و وه‌زیرى كۆچ و كۆچه‌ران و چه‌ندان به‌رپرسى تر‌ى باڵا و په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌كه پێكهاتووه.
به‌ڵام ئایا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ؟
به‌رپرسانى باڵا كه چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌یان كردووه و زۆربه‌یان ناویان له رۆژنامه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویانه ره‌نگه میلیشیاكان رێگه بده‌ن شاندێكى باڵاى عێراق سه‌ردانى شاره‌كه بكا‌ت. یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه ده‌ڵێ، “ره‌نگه رێگه به‌و شانده بدرێت تا وێنه و ڤیدیۆ بگرێت و بڵێ شاره‌كه هێشتا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى له‌بار نییه”.
دیاره زیاتر له 140 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانى شاره‌كه له ده‌ره‌وه زێدى خۆیان ده‌ژین و بۆ یه‌ك چركه‌یش رێگه‌یان پێنه‌دراوه بگه‌ڕێنه‌وه