شلێر سهعید، نوچهنێت
هونەرمەند ئەحمەد هەیاس کە لە دایکبووی ساڵی ۱۹٦۷ ە، تاکو ئێستا ۳ لە گۆرانییەکانی کردووەتە کلیپ و لە دوای ۲۹ ساڵ کلیپێکی دیکەی بۆ یەکێک لە گۆرانیەکانی کرد بەناوی “خودایە”.
ئەم گۆرانییە هۆنراوە و ئاوازی ئەحمەد هەیاسە و لەلایەن ستافێکی کاکەیی بەشێوەی خۆبەخش کاریان تێدا کردووە وکاری دەرهێنانی لە لایەن هەژار ڕەشیدەوە بۆ کراوە بە خۆبەخشی و مونتاژی لەلایەن هەڵمەت حەسەن بۆ کراوە.
ئەحمەد هەیاس لە ساڵی۱۹۸٥وە دەستی بەکاری هونەری کردووە، زۆربەی گۆرانییەکانی بە شێوەزاری لوڕی چڕیوە و لە رادیۆی کوردی بەغدا ۱٤ گۆرانی تۆمار کردووه.