شلێر سەعید ، تایبه‌ت به نوچە نێت
له‌م نزیكانه‌ی كتێبی” پارتە سیاسییەكانی باشووری كوردستان لەنێوان ھەڵكشان و داكشاندا” بڵاو ده‌بێته‌وه كه باس له ده‌نگى حزبه كوردییه‌كانى باشوورى كوردستان ده‌كات له ته‌واوى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان كراوه.
ئیسماعیل خورماڵی نووسه‌ری كتێبه‌كه بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، “بۆ یەكەمین جارە لە كوردستان توێژینەوەیەكی زانستی بۆ دەنگەكانی پارتەكانی كوردستان بكرێت لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٨ .. زیاتر لە ٢٢٠ خشتە و چارتی لەخۆ گرتووە، شیكاری دەنگی سەرجەم پارتەكان كراوە بەتەنیا لە ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان، بەپێی پارێزگاكانی ھەرێم، لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان”
نوسەری كتێبەكە دەشڵێت، “ئەم كتێبه تەنیا سەرچاوەیە كە سەرجەم داتا باوەڕپێكراوەكانی تێدا كۆكراوەتەوە، زانستیانە و دوور لە لایەنگريى داتاكانی تێدا خراوەتەڕوو شیكراونەته‌وە و سەرچاوەیەكی گرنگ دەبێ بۆ قوتابیانی ئەو بوارە تا لە توێژینەوەكانیاندا پشتی پێ ببەستن”
خورماڵی ئاماژە بەوەشدەكات كە سەرجەم دەزگا وناوەندەكانی بواری ھەڵبژاردنیش دەتوانن پشتی پێ ببەستن و سودمەند بن لە شیكارەییه‌كانی، بەو ھیوایەیشه بتوانێت لەو بوارەدا خزمەتێك بكات.
كتێبه‌كه له 300 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، بابه‌ته‌كه‌ی مێژوویی وسیاسییه، لە دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو ده‌كرێته‌وه. له‌لایه‌ن ناوەندی سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە چاپكراوه.