شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى ، “حكوومه‌تى عێراق چیتر ناتوانێ قه‌رز بكات”سه‌باره‌ت به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش گوتى، “به‌غدا ته‌نیا یه‌ك مووچه ده‌نێرێت”.
شێروان میرزا له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له چه‌ند بابه‌تێكى دارایى كرد و به كورتى روونكردنه‌وه‌ى دا، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ حكوومه‌تى عێراق دوو مووچه “320 ملیاره‌كه” ده‌نێرێ؟ شێروان گوتى، “دوو مووچه به یه‌كه‌وه نادرێت، به‌ڵكو له عێراق مووچه‌یه‌كیان دابه‌ش ده‌كرێت، كه ته‌واو ده‌بێت مووچه‌كه‌ى تر ده‌درێت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش به‌مشێوه‌یه ره‌وانه ده‌كرێت”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق ده‌توانێ چه‌ند جارى تر قه‌رز بكات، شێروان میرزا په‌رله‌مانتار گوتى، “ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى دارایى راگه‌یه‌نراوێكمان بڵاوكردووه‌ته‌وه و گووتومانه تا دواى په‌سندكردنى بودجه‌ى 2021 حكوومه‌تى عێراق نابێت قه‌رز بكات و ئه‌و كاتیش ته‌نیا ده‌توانێ 3% قه‌رز بكات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده باسى له دیارده‌یه‌كى تر‌ى دارایى كرد كه له عێراق گه‌شه ده‌كات و ئه‌ویش تاوانى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌یه، ئه‌و گوتى، “ئه‌و دیارده‌یه زۆر گه‌شه‌ى كردووه و خه‌ڵكێكى زۆر تێیدا به‌شدارن و بۆیه ئێمه له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى كۆببینه‌وه”.