نوچه‌نێت
بانكى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرتێكدا باس له‌بارودۆخى عێراق ده‌كات، پێشبینى ده‌كات ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ونه ژێر هێڵى هه‌ژاریى به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك به‌رزبێته‌وه، داوايش له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات به په‌له چاره‌سه‌رى بارودۆخى ئابوورى بكات.
له راپۆرته‌كه باس له هۆكاره‌كانى زیادبوونى رێژه‌ى هه‌ژاریى ده‌كات و ده‌ڵێ دابه‌زینى نرخى نه‌وت و په‌تاى كۆرۆنا و بێ توانایى حكوومه‌ت هۆكارن بۆئه‌وه‌ى چه‌ندان ملیۆنى تر هه‌ژار له عێراق زیاد بكات.
دواتر باس له‌وه ده‌كات ئێستا شه‌ش ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س له عێراق له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریىین، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به رێژه‌ى 7% تا 14% خه‌ڵكى هه‌ژار له عێراق زیاد ده‌بێت و كه ئه‌مه‌یش به ژماره ده‌كاته دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س ئه‌گه‌ر 7% بێت، پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ئه‌گه‌ر 14% بێت.