نوچه‌نێت
نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران داواى له وه‌زاره‌تى دارایى كردووه پاره‌ى پێویست به كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بدات بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌كاریى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات.
نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه باس له‌وه كراوه مسته‌فا كازمى رێنمایى به وه‌زاره‌تى دارایى داوه، بۆئه‌وه‌ى كارئاسانى بۆ كۆمسیۆن بكات تا پاره‌ى ده‌ستبكه‌وێ و ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو بكات.
پێشتر حوسێن هینداوى راوێژكارى كازمى بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، پێشبینى ده‌كه‌ن خه‌رجى هه‌ڵبژاردنه‌كان 300 ملیۆن دۆلار بێت و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن خه‌رجییه‌كان كه‌متر بكرێنه‌وه.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى 2021 به‌ڕێوه‌بچێت.