نوچه‌نێت
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق گوتى، “هه‌رچه‌نده حكوومه‌ته‌كه‌ى ئێمه كاتییه ئینجا چه‌ندان كۆسپى بۆ دروست ده‌كرێت”
به‌شێك له گوته‌كانى كازمى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كردوویه‌تى له تویته‌ره‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه و له به‌شێكى قسه‌كانى ده‌ڵێ، “وڵات به گه‌لێك ئاسته‌نگ تێده‌په‌ڕێت بۆیه دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت كۆششیان زیاتر بكه‌ن”
كازمى باس له ئامانجى حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ، “حكوومه‌ته‌كه‌ى ئێمه كاتییه و ئامانجى گه‌یشتنه به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، كه‌چى كۆسپى بۆ دروست ده‌كرێت”
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌وان سوور له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به پاكى و له كاتى خۆى بكرێت.
له مانگى ئایارى رابردوو متمانه به حكوومه‌تى كازمى درا و له حوزه‌یرانى داهاتوو كه واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه كارى حكوومه‌ته‌كه ته‌واو ده‌بێت.