نوچه‌نێت
سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى خه‌ریكى ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌رێگایه‌كه بۆ كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌یش ئامانجى كازمى له‌و كاره ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له دوو راپۆرتى جیاواز رۆژنامه‌ى “ئه‌خبار”ى لبنانى و رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” باسیان له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كردووه له عێراق و ده‌ڵێن مسته‌فا كازمى پلانێكى هه‌یه و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا نه‌خشه‌رێگاى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق راده‌گه‌ینێ.
رۆژنامه‌ى ئه‌خبار گوتوویه‌تى، حكوومه‌تى كازمى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له دانوستاندن دایه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كاره بكات و ئه‌و هێزه‌ى كه ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا راوێژكارى ده‌بن و زۆربه‌شیان له بنكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌بن له ئه‌نبار.
دوێنێ گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند ئێستا ته‌نیا سێ هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكا له عێراق ماون .
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كات راگه‌یاندنى نه‌خشه‌رێگاى كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆ حكوومه‌تى كازمى پێویسته، چونكه ده‌یه‌وێ بارودۆخى عێراق سه‌قامگیر بكات و چیتر گرووپه‌كانى كاتیوشیا زیندوو نه‌بنه‌وه و ئارامى به‌غدا وعێراق ئاڵۆز نه‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ نزیكه‌ى شه‌ش هه‌فته‌یه هیچ هێرشێكى مووشه‌كى نه‌كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، بۆیه كازمى ده‌یه‌وێ ئه‌م بارودۆخه به‌ر له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یش به‌رده‌وام بێت.