شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له رۆژى جیهانى رووداوى هاتوچۆ، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات له هه‌شت مانگى رابردوودا سێ هه‌زار و 140 كه‌س به گیانله‌ده‌ستدان و بریندار بوونه‌ته قوربانى هاتوچۆ.
نەتەوەیەکگرتوەکان لەساڵــی 2005 وه ھەموو سێیه‌م یەکشه‌م لەمانگـی- 11-بەرۆژی جیھانــی قوربانیانــی ھاتوچۆ داناوە و لەهەندێك وڵاتانیش رۆژی دووشەمە دانراوە.
له‌م رۆژه‌دا عەمید ئەسعەد مەلا كەریم وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم بەنوچەنێتى راگەیاند” لە هەشت مانگی رابردوودا 269 هاووڵاتی بەروداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و دووهەزار و 871 كەسیش برینداربوون”
وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد كە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو رووداوەكان كەمیان كردووە ئەوەش بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوەبووە. چونكه له هەشت مانگی 2019 دا 364 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار 282 هاووڵاتیش برینداربوون.