مەترسیی جموجۆڵەكانی داعش لە سنووری كەركووكدا لە زیادبووندایە

0

(نوچەنێت) فەرهاد

داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم جموجۆڵى زیادى كردووه‌، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌یش له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ راپۆرتێكمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه‌ ئاماده‌ كردووه‌ و به‌و نزیكانه‌یش سه‌ردانى ته‌واوى سه‌نگه‌ره‌كان ده‌كه‌ین.

بەپێی زانیاریەكانی (نوچەنێت) ماوەیەكە جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش لە سنووری كەركووك بەتایبەتیش ئەو ناوچانەی كە پێیان دەوترێ كێشەلەسەر، لە زیادبووندایە و ئەمەش وایكردووە كە گومان وترس و دڵەڕاوكێ بۆ دانیشتوانی ئەو سنوورە دروست بێ.

لەمبارەیەوە سەعید مستەفا هەرکی ئەندامی لیژنەی كاروباری پیشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەوەی بۆ (نوچەنێت) پشتڕاست كردەوە كە جموجۆڵەكانی داعش لەو سنوورە زیادی كردووەو رایگەیاند “ئێمە ئاگاداری ئەو جموجۆڵانەی داعشین و بۆ ئەم مەبەستەش ماوەیەكە راپۆرتێكمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و ئەوەمان راگەیاندووە كە بۆشاییەكی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقیدا لەو سنوورە هەیە، ئەو بۆشاییەش بۆتە هۆكار بۆ ئەوەی چەكدارانی (داعش ) بتوانن جموجۆڵی زیاتر بكەن سەرلەنوێ لەو سنوورە سەرهەڵبداتەوە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە پێیوایە “باشترین چارەسەر ئەوەیە كە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سووپای عێراقیدا هەبێ”. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تائێستا ئەو هەماهەنگییە وەك پێویست لەنێوان هەردوولادا نیە و “پێویستە هەردوولا ئەو بەرپرسیارێتییە بەشێوەیەكی باشتر بگرنە ئەستۆی خۆیان”.

لەبارەی ئەوەی كە تاچەند لیژنەكەیان سەردانی ئەو ناوچانەیان كردووە، ناوبراو وتی “تا ئێستا بەفەرمی سەردانی ئەو سنوورەی كەركووكمان نەكردووە، ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە ئەو سەردانەمان دواخستووە، بەلام لەبەرنامەی لیژنەكەماندایە كە بەم نزیكانە سەردانی سه‌نگه‌ره‌كان بكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com