شلێر سه‌عید، نوچه‌نێت
بڕیاربوو سبه‌ى سێشه‌م په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخى دارایى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواى حكوومه‌ت دواخراوه.
هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى تشرینى دووه‌م گوتى، “حكوومەتی هەرێم داوایان كردووە كاتی زیاتریان هەبێت بۆئەوەی وردەكاریی ناو كۆبوونەوەكان ئاشكرا بكەن، تا راپۆرتێكی چروپر بەدەستمان دەگات كۆبوونەوەكەی سبەینێی پەرلەمان دواخرا”
هێمن هه‌ورامى دووپاتى كرده‌وه، هەركات حكوومەتی هەرێم ئامادەبوو بۆ دانیشتنەكە ئەو كاتە وادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكەین.
باسی لەوەشكرد لە راپۆرتەكە كه حكوومه‌ت به‌نیازه به په‌رله‌مانى بدات، ھەموو قۆناغەكانی دانوستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق و ئەو نووسراوانەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاراستەی حكوومەتی عێراقی كردوون، ھەروەھا وەڵامی حكوومەتی عێراق و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەخرێنەڕوو.