وەزارەتی گەیاندنی هەرێم: بڕیاری نوێنەكردنەوەی گرێبەستی (كوڕەك و ئاسیا و زەین) پەیوەندی بە ئێمەوە نیە

0

(نوچەنێت)  فەرهاد

بەهۆی پابەندنەبوون بە یاساکان و بوونی باجێکی زۆر لەسەریان، دادگای کەرخ لە بەغدا بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی هەریەك لە کۆمپانیاکانی (کۆرەک. ئاسیا و زین) ی هەڵوەشاندەوە و لە دوای تەواو بوونی گرێبەستی ئێستایان كە تا ساڵی 2022 ە، نوێناكرێتەوە. وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستانیش دەڵێ “ئەوە هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە”.

لە لێداونێكدا بۆ (نوچەنێت)، كاروان رەزا بەڕێوەبەری گشتی پۆستەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئەو بڕیارەی دادگای كەرخ هیچ پەیوەندییەكی بە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستانەوە نیە و وتیشی “ئەو كۆمپانیایانە مۆڵەتەكانیان تەنیا لە بەغدا وەردەگرن و تاكە كۆمپانیان كە لەهەرێمی كوردستانەوە مۆڵەت وەرناگرن”.

بەپێی زانیارییەكان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش مافی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی مۆبایلی نییە، ئەو گرێبەستانەش لە ساڵی 2007 واژۆکراون، لە ساڵی 2022 یش کۆتاییان دێت، هیچ بڕگەیەکیش لە دەقی گرێبەستەکاندا نییە بەناچاری نوێیان بکاتەوە، بەڵکو داواکاریی نوێکردنەوەیان بەندە بە دانوستاندن، مەرجیشە پابەندی هەموو مەرجەکان و دەقەکانی گرێبەستی یەکەم بن.

 بەپێی ئەو بڕیارەی دادگای كەرخ، ئەو كۆمپانیایانە سکاڵا لە دژیان تۆمار کراوە، “سەرپێچیی زۆریان کردووە و قەرزێکی زۆری دەوڵەتیان لەسەرە، کە تائێستا نەیانداونەتەوە، ئەمەو جگە لەوەی كە ئەو خزمەتگوزارییەی ئەو کۆمپانیایانە پێشکەشی هاووڵاتیانی دەکەن (خراپە)، ئەوەش رێگرە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکان بۆ پێنج ساڵی دیکە و پێدانی سێ ساڵی دیکەش پێیان وەک قەرەبووی کەمبوونی داهاتیان لە سەردەمی هاتنی داعش و پەتای کۆرۆنادا”.

 یەكێك لەو كەسایەتیانەش كە سكاڵای لەدژی ئەو كۆمپانیایانە تۆمار كردووە، محەممەد شیاع سودانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، بۆ ئەم مەبەستەش دوێنێ لە هەژمار تایبەتی خۆیدا لە توویتەر نووسیبووی “ئەمڕۆ یەکشەممە 15/11/2020 دادگای عێراق قسەی خۆی بۆ بەرژەوەندیی گەل کرد، بەوەش جەختی لەسەر سەربەخۆیی و پیشەیی خۆی کردەوە، کاتێک دادوەرەکە بڕیاریدا سکاڵاکە قبووڵ بکات و بڕیاری نوێکردنەوەکە رەتبکاتەوە”.

 محەممەد شیاع سوودانی، هەینی رابردووش لە توویتێکی دیکەدا نووسیبووی: “ئەو قەرزانەی کە لەسەر کۆمپانیاکانی تەلەفۆن و مۆبایلن، نە دادگا و نە دیوانی چاودێریی و نە من، کە سکاڵاکەم تۆمارکردووە، نایزانین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com