شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م 45 رۆژه‌دا له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خت دایه، ئاخۆ بژارده‌ى سیاسى هه‌ڵده‌بژێرێ یان ته‌كنیكى و كارگێڕى، ده‌شتوانێ له‌م مانگ و نیوه‌دا گره‌و له به‌غدا بباته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” چه‌ند سه‌رجێكى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه داراییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا دا. دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و بارودۆخه‌ى دروست بووه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خته‌وه و ده‌شتوانێ لێى ده‌ربچێ.
جه‌مال كۆچه‌ر زیاتر مه‌به‌سته‌كانى روونكرده‌وه و گوتى، “راسته یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه بۆ سێ مانگ ده‌رچووه، به‌ڵام ته‌نیا مانگ و نیوێك ماوه” بۆیه پێشنیار ده‌كات وا باشتره حكوومه‌تى هه‌رێم بیر له بژارده‌ى ته‌كنیكى و كارگێڕى بكاته‌وه و شاند بۆ به‌غدا ره‌وانه بكات، نه‌وه‌ك بژارده‌ى سیاسى.
جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، “هه‌ڵویستى سیاسى زۆر قوڕسه، چونكه بارودۆخى نێوده‌وڵه‌تیش ته‌حموولى ئه‌وه ناكات و ئێمه دراوسێمان هه‌یه چاویان له زه‌وى و خاكى كوردستان بڕیوه و بۆیه حكوومه‌ت ناتوانێ جیا ببێته‌وه” جه‌مال كۆچه‌ر دووپاتى ده‌كاته‌وه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت بژارده‌ى ته‌كنیكى و ئیدارى بگرێته‌به‌ر و شاند ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات.
ده‌شڵێ، “ده‌بێت شانده‌كه به‌هێز بێت و ته‌واو بتوانێ دانوستاندن له‌گه‌ڵ سۆمۆ بكات و لایه‌نى ئه‌رێنى و نه‌رێنى یاساكه هه‌ڵبه‌سنگێنێ”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رنج ده‌داته خاڵێكى تر كه ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێم بیرى لێ بكاته‌وه، ئه‌ویش بودجه‌ى ساڵى 2021 جه‌مال كۆچه‌ر دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا حكوومه‌تى عێراق پرۆژه یاساى بودجه ده‌نێرێته په‌رله‌مان، ئه‌و گوتى، “له دوایین دانیشتنى ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایی و پلاندانان و بانكى ناوه‌ندى پرسیارمان كرد ئایا بودجه‌ى 2021 ده‌نێرن یان نا ئه‌وان گوتیان له كۆتایی مانگى 11 یان ناوه‌ڕاستى مانگى دوانزه بودجه‌ى 2021 ده‌نێرین” .
بۆیه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستنان نه‌وتى ئه‌م مانگ و نیوه بنێرێت ئه‌وا رێگاخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ رێككه‌وتنى ساڵى نوێ، جه‌مال كۆچه‌ر له كۆتایى سه‌رنجه‌كانى گوتى، ” راده‌ستكردنى نه‌وت مانگێك و نیوێك ماوه، ئه‌و مانگ ونیوه‌ش رێخۆشكه‌رێكى باشه بۆ تێپه‌راندنی بودجه‌ى 2021 ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندبێت ئه‌گه‌ر پابه‌ندیش نه‌بێت ده‌بێته به‌ربه‌ستێكى زۆر گه‌وره”