شلێر سەعید،تایبەت نوچە نێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی وكاروباری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ نوچه‌نێت ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، “سه‌باره‌ت به یاساى كورتهێنانى دارایى عێراق كۆدەبینەوه و ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێم بۆمان روون بكاته‌وه بارودۆخه‌كه بۆ به‌مه گه‌یشتووه”.
زیاد جه‌بار له فراكسۆنی یه‌كێتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نتێ گوتى، “له په‌رله‌مانی كوردستان كۆدەبینەوە دەربارەی ئەو یاسای قەرزەی لە بەغدا تێپەرێندرا و داوای روونكردنەوە لە حكوومەتی هەرێمى كوردستان ده‌كه‌ین، تا بزانین بۆچی بارودۆخەكان بەمە گەیشتووە”.
زیاد جه‌بار ره‌تیكرده‌وه حكوومه‌ت بتوانێ له ناوخۆیش قه‌رز بكات، چونكه به گوته‌ى ئه‌و حكوومه‌ت قه‌رزێكى زۆرى ناوخۆى له‌سه‌ره، بۆیه دووپاى كرده‌وه له دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه ئاخۆ ده‌بێت چى بكرێت.
ئه‌مڕۆ رێواز فایق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتێكى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاران كرد بۆئه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌مى داهاتوو دانیشتنێك ئه‌نجام بده‌ن.