نوچه‌نێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له كێشه داراییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد و گوتى، “شێوازى تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى وه‌ك سزا بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى تشرینى دووه‌م نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له كێشه‌ى دارایى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد كرد و گوتى، “شێوازى تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى وه‌ك سزایه‌ك بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى مسته‌فا كازمى، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتى، “سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق یاساكه‌ى به‌و شێوه‌یه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كردووه، سه‌ره‌تا بۆ قه‌رزكردنى پاره بۆ مووچه یاساكه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كراوه، كه‌چى بووه به یاساى كورتهێنانى دارایى”.
نێچیرڤان بارزانى باسى له‌وه كرد ئه‌گه‌ر لایه‌نه عێراقییه‌كان تێپه‌ڕاندنى یاساكه به سه‌ركه‌وتن ده‌زانن ئه‌وا گه‌وره‌ترین زیانیان كردووه، چونكه گه‌وره‌ترین زیانیان له پێكه‌وه ژیانى عێراقداوه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ره‌تیكرده‌وه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ى به‌غدا په‌یوه‌ندى به‌و رێككه‌وتنانه‌وه هه‌بێت كه هه‌رێمى كوردستان له بوارى نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا و رۆزنه‌فتى رووسى ئه‌نجامى داون. نێچیرڤان بارزانى گوتى، “به‌غدا خۆى به ئێمه‌ى گوتووه نه‌وتى خۆتان بۆ خۆتان و ئێمه جارێ ته‌ده‌خوول ناكه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه كرد هه‌رێمى كوردستان دووپات له‌سه‌ر گفتوگۆكردن ده‌كاته‌وه و بۆیه شاندێك ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات و دواتریش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆك كۆمار، نێچیرڤان بارزانى گوتى، “ئه‌و یاسایه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رچووه كه پێویستى به واژۆى سه‌رۆك كۆمار نییه، هه‌روه‌ها یاساكه به زمانێكى توند نووسراوه و ئه‌و یاسایه دژى حزبێكى كوردستان نییه، به‌ڵكو رێك له دژى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاره قه‌رز بكات؟ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه كرد ئه‌مه یه‌كێكه له كێشه‌كان و هه‌رێم ناتوانێ بێ ره‌زامه‌ندى به‌غدا پاره له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قه‌رز بكات.