نوچه‌نێت
دوو رۆژه شاندێكى باڵاى سه‌ربازى عێراق له ئێرانه وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى و سه‌ربازى ئه‌و وڵاته له كۆبوونه‌وه‌دان و ده‌نگۆى ئه‌وه‌یش هه‌یه ئێران چه‌ك به عێراق بفرۆشێت.
دوێنێ شاندێكى باڵاى سه‌ربازى عێراق سه‌ردانى تارانى كرد و تا ئێستا له كۆبوونه‌وه‌كانى به‌رده‌وامه. جمعه عناد سه‌عدوون وه‌زیرى به‌رگرى عێراق سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه ده‌كات و تا ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ندان به‌رپرسانى باڵاى ئه‌منى و سه‌ربازى ئێران كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى سه‌ربازى عێراق و ئێران له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیان دووپات له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى سه‌ربازى و ئه‌منى نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه و به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر شێوازى رێككه‌وتنى نێوانیان ئاشكرا ناكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌كه رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى نووسیویه‌تى، ئێران به نیازه چه‌ك به عێراق بفرۆشێت. تا ئێستا ئه‌و زانیارییه به فه‌رمى پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه نازانرێ هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چۆن ده‌بێت.