نوچه‌نێت
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له شیعه ئاشكرایان كردووه، به‌رپرسانى یه‌كه‌مى میلیشیاكان له‌وه ده‌ترسن له دوایین رۆژى ده‌سه‌ڵاتى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا زه‌برى خۆى بوه‌شێنێ و چه‌ند كه‌سێك له‌وان بكاته ئامانج.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ ئاشكراى كردووه، سڵكردنه‌وه و وریاییه‌كى زۆر له لایه‌ن سه‌ركرده‌ى میلیشیا شیعه‌كان هه‌یه له‌وه‌ى ئه‌مریكا هێرشیان بكاته‌سه‌ر وسیناریۆى كوشتنى قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس دووباره ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن سه‌ركرده‌كانى شیعه به دوورى نازانن دۆناڵد تره‌مپ به هێرشێك بیانكاته ئامانج، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له هێرشه‌كانى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق هه‌بووه.
ناوى چه‌ند به‌رپرسێك له راپۆرته‌كه هاتووه، كه ده‌گوترێ له‌وانه‌یه ببنه ئامانجى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا. له‌وانه قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، ئه‌كره‌م كه‌عبى سه‌رۆكى نوجه‌با، حه‌یده‌ر غه‌راوى سه‌رۆكى ئه‌نساروڵا، ئه‌بو ئالا و شبل زه‌یدى و چه‌ندانى تر.
ئه‌حمه‌د نعێمى شاره‌زا له كاروبارى ئه‌منى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید به دوورى نازانێ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كارێكى له‌م شێوه‌یه بكات، بۆئه‌وه‌ى دۆسیه‌كان تێكه‌ڵ بكات به تایبه‌تى ده‌زانێ له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش رازى نییه. نعمه ده‌ڵى، “له‌وانه‌یش میلیشیاكان له‌خۆوه بابه‌تێكى له‌م جۆره هه‌ڵببه‌ستن وا نیشان بده‌ن كه گرژیى هه‌یه تا دیمه‌نى ئاسایشى عێراق هه‌ر به ناسه‌قامگیریى بمێنێته‌وه”.