(نوچەنێت)
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و سەرۆکی پەرلەمانیش بەلەوەی بچێنە ناو كۆبوونەوەكە بە میدیاكانی راگەیاند ، كە كۆبوونەوەكەیان راوێژکارییە بە مەبەستی رەخساندنی زەمینە بۆ گرێدانی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و فراکسیۆنە کوردییەکانە.
د. رێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گووتیشی “ئامانجی کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی ئەمڕۆ بۆ ئەوەبوو تا بەرجەستەی ئەو یەکدەنگیە بکەن کە لەنێوان لایەنەکان هەبوو لە بەغدا لەبارەی پرسی بودجەی هەرێمەوە”.