ژمارەیەك پێشمەرگە رێگەی (هەولێر – كۆیە)یان داخست

0

(نوچەنێت)

بەپێی زانیارییەكانی (نوچەنێت) رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر- كۆیه‌ لەلایەن ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی سەر بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم داخراوەو ئەو رێگەگرتنەش وەك گردبوونەوەو ناڕەزایەتییە كە پێشمەرگەكان ئەنجامیان داوە.

لەمبارەیەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی‌ تشرینی‌ دووەمی‌ 2020، بەشێک لەو پێشمەرگانەی‌ لیوای 11ی سەربە هێزەکانی 70 کە دەوامەکانیان لە کۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نزیک خانەقین، وەک ناڕەزایەتییەک دژی‌ ئەو بریارە گردبوونەوەیان ئەنجامدا”.

به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشتر ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ هەندێک لە لیواکان هەڵدەوەشێنەوە و دەخرێنەسەر لیواکانی دیکە، ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، ئەو لیوایەش کە لیوای 11ی سەربە هێزەکانی 70 یە و ئەو پێشمەرگانەی تێدایە هەڵوەشاوەتەوە و دەگوازرێنەوە بۆ نزیک خانەقین.

هەربەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە ناڕەزایەتی ئەو پێشمەرگانە بەهۆی دۆخی خراپی گوزەرانیانەوەیە چونكە سەرەڕای ئەوەی كە ماوەیەكە مووچەیان پێنەدراوە، بەڵام پێیان راگەیاندوون كە دەبی لەسەر ئەركی خۆیان هاتووچۆ بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com