نوچه‌نێت
دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بى سیاسییه‌كه‌ى، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا داواى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم ده‌كات.
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، داوا ده‌كات ئه‌و كۆبوونه‌وه دوا بخرێت كه بڕیاره سبه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ى ببه‌ن. له راگه‌یه‌نراوى یه‌كێتى هاتووه، “مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڕه‌سمی داوا له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه كۆبونه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی سبه‌ی (15-11-2020) دوابخات بۆ كاتێكی تر، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، كه نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌یه به‌شداربن”.
جگه له‌مه‌یش مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى داوا ده‌كات گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق به‌رده‌وام بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و مووچه و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان به باشترین رێگاچاره ده‌بینێت.