نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له مووسڵ و ده‌شتى نه‌ینه‌وا سێ سه‌ركرده‌ی ساخته‌یان له‌ناو پێكهاته‌كان دروست كردووه، بۆئه‌وه‌ى به خواستى خۆیان دژایه‌تى پێكهاته‌كان بكه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ى ئه‌مڕۆى عه‌ره‌ب به وردى باس له چۆنیه‌تى دروستكردنى سێ سه‌ركرده‌ى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى و ئێران ده‌كات، كه هیچیان راسته‌وخۆ شیعه نیین و به‌ڵكو له‌لایه‌ن شیعه‌وه دروست كراون.
یه‌كه‌میان ره‌یان كلدانى و دووه‌میان وه‌عد قه‌دۆ و ئه‌ویتریان خه‌میس خه‌نجه‌ره.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌و سێ كه‌سه له‌لایه‌ن ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه دروست كراون، كه خۆى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له هێرشێكى ئه‌مریكا له به‌غدا له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى كوژراون. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ره‌یان كلدانى له‌ناو مه‌سیحییه‌كان، وه‌عد قه‌دۆ له‌ناو شه‌به‌كه‌كان و خه‌میس خه‌نجه‌ریش له‌ناو سوننه‌كان دانراون، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ك ئه‌و پێكهاتانه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و خه‌ڵك بۆخۆیان رابكێشن و له‌لایه‌كى تریش دژایه‌تى پێكهاته‌كان بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و سێ كه‌سه له ناو پێكهاته‌كانى خۆیان كه‌سایه‌تییان نییه، هه‌رچه‌نده به رواڵه‌ت وه‌ها خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. بۆ نموونه ره‌یان كلدانى هیچ هێزێكى مه‌سیحى له‌گه‌ڵ نییه، به‌ڵكو دوو هه‌زار چه‌كدارى له ناسرییه‌وه بۆ ره‌وانه كراوه، كه گه‌نجانى شیعه‌ن له‌لایه‌ن عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه‌وه چه‌كدار كراون.
كێشه‌ى سه‌ره‌كى وه‌ك راپۆرته‌كه باسى ده‌كات ئه‌وه‌یه رێگه ناده‌ن ئاواره‌كان به تایبه‌تى مه‌سیحییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان، له‌لایه‌كى تریشه‌وه حكوومه‌تى عێراق ناتوانێ ئه‌و سێ لایه‌نه به تایبه‌تى میلیشیاكان كه‌لدانى و قه‌دۆ كۆنتڕۆڵ بكات.