ئامادەکردنی: لاڤین عومەر
كارینا كاپوور ئه‌كته‌ره رۆحسووكه‌كه‌ى هند بۆ جارى دووه‌م ده‌بێت به دایك و ئه‌و هه‌واڵه خۆشه‌ش به سیف عه‌لى خانى هاوسه‌رى ده‌دات، كه ئه‌ویشیان هونه‌رمه‌ندێكى ناسراوه.
کارینا کاپوور لەگەڵ ئەوەی جەماوەرێکی ئێجگار زۆری هەیە لە بواری سینما، بە “رۆحسووکەکەی هند” ناوی دەبەن، بەردەوام بە ئاگادارییەوە مامەڵە لەگەڵ هه‌وادارەکانی دەکات و لەگەڵ رۆژنامەوانەکان و راگەیاند به وریایى مامه‌ڵه ده‌كات بۆئەوەی دووچاری رەخنە نەبێتەوە.
کارینا کاپوور لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا بۆ جاری دووەم دووگیانە لە هونەرمەندی بۆلیوود سیف علی خان جێی باسە کارینە دووەم هاوسه‌رى عه‌لى خانه و بە خۆشەویستی ژیانی هاوسەرێێتیان لەگەڵ یه‌كتر پێكهێناوە، عه‌لى خان له هاوسه‌رى یه‌كه‌مى دوو منداڵى هەیە، لە کاریناش بەم زووانە دەبێت بە دوو.
كارینا و سیف عه‌لى خان هه‌شت ساڵه به یه‌كه‌وه ده‌ژین، عه‌لى خان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆى به دووگیانبوونى كارینا ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ هونه‌ر واینه‌كردووه نێوانمان ئاڵۆز بێت.