شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ بابه‌شێخى نوێى ئێزدییه‌كان دانرا، ده‌نگۆى بوونى ناڕه‌زایى له دانانه‌كه‌ى هه‌یه، كه‌چى خه‌یرى بوزانى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌ڵێ، ناڕه‌زاییه‌كه ته‌نیا به‌هۆى ئه‌وه بووه كه خه‌ڵكێك بانگهێشت نه‌كرابوون.
ئه‌مڕۆ له پارێزگاى دهۆك عه‌لى ئه‌لیاس حاجى ناسر وه‌ك بابه‌شێخى نوێى ئێزدییه‌كان دیار كرا. هاوكات ده‌نگۆى بوونى ناڕه‌زایى له دانانى ئه‌و بابه‌شێخه بڵاوبووه‌ته‌وه.
خه‌یرى بوزانى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له لێدوانێكى بۆ “نوچه‌نێت” دووپاتى كرده‌وه بوونى ناڕه‌زایى ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بووه خه‌ڵكێك هه‌بوو بانگهێشت نه‌كرا بوون.
خەیری بوزانی گوتى، “هه‌ندێك له ئێزیدییه‌كان ناڕەزایان دەربڕیوە به‌تایبه‌ت له شنگال ، چونكە بانگهێشتی مەراسیمەكە نەكرابوون نه‌ك به‌هۆى شتى دیكه‌وه”. خه‌یرى بوزانى باسى له‌وه كرد له مه‌راسیمى دانانى بابه‌شێخ سه‌رۆكى 250 هۆزى ئێزدى ئاماده‌بوون.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى مه‌راسیمه‌كه له لالش به‌ڕێوه نه‌چووه كه رێوڕه‌سمێكى ئایینیه. خه‌یرى گوتى، “دانانى بابه‌شێخ به دوو مه‌راسیم ده‌بێت، دووه‌میان رۆژى چوارشه‌مى داهاتوو له لالش به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
عه‌لى ئه‌لیاس حه‌جى ناسڕ كه بابه‌شێخى نوێى ئێزدییه‌كانه له ساڵى 1979 له شێخان له‌دایكبووه، باب و باپیرى له چه‌ند قۆناغێكى جیاواز بابه‌شێخى ئێزدییه‌كان بوون.