شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ 15 په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌خنه له حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ده‌گرن و هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان راده‌یگه‌نن، په‌رله‌مانتارێك له‌وان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى ده‌كاته‌وه راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌وان تێكدانى یه‌كڕیزى كورد نییه، چونكه ئه‌وان یه‌كڕیز نیین.
ئه‌مڕۆ 15 په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكى چوار خاڵى بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ن و ئۆباڵى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى هه‌ر دوو حكوومه‌تى به‌غدا و هه‌رێم.
له خاڵى یه‌كه‌مى راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، “حکوومەتی عێراق و هەرێم بەرپرسیاری یەکەمی ئەم دۆخە هەڵدەگرن. پرسی مووچە و نەوت روونە پێویستی بە کۆبونەوەی نمایشکارانە نییە. هێشتا دەرفەت ماوە و حکوومەتی هەرێم دەتوانێت وەفد بنێرێتە بەغدا و هەرچی زووە رێکەوتنێکی نوێ و گشتگیر و شەفاف و كۆنکرێتی لەگەڵ بەغدا واژۆ بکەن لەسەر بنەمای دەستوور نەک عیلاقاتی شەخسی و حزبی و سەفەقاتی ژێر بە ژێر”
سروه ونس یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” باس له هۆكارى به‌شدارنه‌بوونیان له كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئێمە ئەو 15 پەرلەمانتارە، پێمانوایە کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین لەبەر ئەوەی ئەو لایەن وحزبانەی پێشتر بەشداریان كردووە لە كۆبونەوەكانی حكوومەت رایەكانیان بەهەند وەرنەگیراوە، بۆیە بەشدارنەبوون بەباشتر دەزانین چونكە گەر رایەكانیان وەرنەگیرێت بۆچی بەشداربین”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تى ده‌كاته‌وه، هه‌وڵى ئه‌وان و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌یان بۆ موزایه‌دى سیاسى بێت و ده‌ڵى، “ئێمە موزایەدەمان نەكردووە نمایشیش ناكەین تەنیا ئەوەندەمان پێدەكرێت بەرگریی لەمافی خەڵك بكەین بۆیە هیچ موزایەدەی تێدا نییە”
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى ره‌تیكرده‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان بچێته به‌رژوه‌ندى به‌غدا و سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ ئه‌مه یه‌كڕیزى په‌رله‌مانتارانى كورد له به‌غدا تێكده‌دات، سروه گوتى، “ئێمه یه‌كڕیز نه‌بووین تا تێكى بدات، ئێمه نوێنەری خەڵكین و خۆمان پێمان باشبووە بەشداری لەو دەنگدانە نەكەین بە قەناعەتی خۆمان نەك بە رێككەوتن و یەك هەڵوێست و یەكڕیز بین” .