نوچه‌نێت
موختار مووسه‌وى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاندووه، په‌رله‌مان فشار ده‌خاته سه‌ر حكوومه‌ت بۆئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پرۆژه یاساى بودجه بۆ ساڵى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكا‌ت.
لێدوانه‌كه‌ى مووسه‌وى له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عاله‌مى ئێرانى بڵاوكراوه‌ته‌وه و كه گوتوویه‌تى ئه‌مڕۆ سبه‌ى “یه‌كشه‌م” په‌رله‌مانتاران هه‌ڵمه‌تێك ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى فشار بخه‌نه‌سه‌ر حكوومه‌ت تا به زووترین كات پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى بنێرێته په‌رله‌مان و وه‌ك ساڵانى رابردوو نه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراى كردووه چه‌ند پرۆژه یاساییه‌كى تر له په‌رله‌مان هه‌یه و ده‌بێت ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، یه‌كێك له‌و یاسایانه پرۆژه یاساى دادگاى فیدڕاڵییه.
هه‌فته‌ى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى له وه‌زاره‌تى دارایى كرد پرۆژه یاساى بودجه ئاماده بكا‌ت. پێشتر كورد له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 دانوستاندنى له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه دانوستاندنه‌كه وه‌ستاوه.