رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى: توركیا 84 هه‌زار دۆنم زه‌وى هه‌رێمى كوردستانى سووتاندووه‌

0

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ به‌هۆى هێرشه‌كانى توركیاوه‌ 84 هه‌زار دۆنم زه‌وى هه‌رێمى كوردستان سووتاوه‌ كه‌ گرنگییه‌كى سرووشتى و بایۆلۆجییان هه‌بووه‌.

بەپێی راپۆرتێك كە ماڵپەری (ReliefWeb) ی سەربه‌ نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی بڵاویكردۆتەوە تا ئێستا بەهۆی ئەو بۆردومان و تۆپبارانانەی توركیاوە زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لەماوەی دووم مانگی رابردوودا سووتاون.

بەپێی ئەو وێنە گیراوانەش كە لەرێگەی مانگە دەستكردەكانەوە دەستكەوتوون باس لەوە دەكرێ كە نزیكەی (50 هەزار فەدان) كە ده‌كاتە 84 هەزار دۆنم بەهۆی ئەو پرۆسە سەربازیانەی توركیاوە سووتاون.

لای خۆشییەوە رێكخراوی (PAX) بۆ ئاشتی، دەڵێ نیوەی ئەو زەویە سووتاوانە پێكهاتەیەكی دەوڵەمەندی بایۆلۆجیان هەیە. هەمان كات بەهۆی سووتانی ئەو زەویانەوە لەلایەن توركیاوە بەشێوەیەكی بەرچاو پلەی گەرمی لەو ناوچانەوە لە بەرزبوونەوەیەكی پێشبینی نەكراودا بووە.

هەر بەپێی ئەو راپۆرتە ئەو ناوچانەی كە كەوتوونەتە بەر ئەو شاڵاوە سەربازییەی توركیاوە یەكێكن لەو ناوچانەی كە ئاژەڵ و باڵندەی دەگمەنی لێ دەژین و خەریكە بەهۆی ئەو بۆردومانانەی توركیاوە بەرەو لەناوچوون دەچن، ئەمە جگە لەوەی كە بەشێكی ئەو ناوچەیە پێشتر لە لایەن یەكێتی نێودەوڵەتی پاراستنی سروشتەوە تۆمار كراوە.

راپۆرته‌كه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئەو پرۆسە سەربازیانەی توركیا بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر پێكهاتە بایۆلۆجییەكەی زەویەكانی ئەو ناوچانەوە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com