نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى په‌یمانگاى برۆكینگزى ئه‌مریكى راپۆرتێكى له‌سه‌ر ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى بڵاوكردووه‌ته‌وه وده‌ڵێ، تواناى ئه‌و به‌گوێره‌ى خواست نه‌بووه وزۆربه‌ى به‌ڵێنه‌كانى جێبه‌جێ نه‌كردووه.
مارسین شه‌مه‌رى راپۆرته‌كه‌ى نووسیوه و ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه باس له تواناى كازمى ده‌كات له شه‌ش مانگى رابردوودا و ده‌ڵێ، “تواناكه‌ى كازمى له‌م ماوه‌یه‌دا به‌گوێره‌ى خواست نه‌بووه”.
راپۆرته‌كه هه‌وڵ ده‌دات دادپه‌ره‌وه‌رانه بێت و باس له‌وه ده‌كات مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانێ هه‌موو شتێك بكات و له هه‌ندێك له دۆسیه‌یه‌كان پێویستى به په‌رله‌مانه، وه‌ك له بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتێكى زۆرى هه‌یه و ده‌توانێ زۆر شت بكات، له‌وانه‌ى گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر، راونانى گرووپى میلیشیاكان، سه‌قامگیرى ئابوورى و دارایى.
به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له هیچ یه‌كێك له‌م بوارانه‌دا هیچ پێشكه‌وتنێك به‌دى نه‌كراوه.
به‌شێكى راپۆرته‌كه تایبه‌ت كراوه به مه‌سه‌له‌ى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گرووپى میلیشیاكان نموونه‌ى رووداوى گرتنى چه‌كدارانى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى ده‌هێنێته‌وه كه له‌لاى دژه تیرۆر گیران و دواتر به بڕیارى كازمى ئازاد كران، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ به‌و كاره كازمى ده‌زگاى دژه تیرۆریشتى خسته ژێر گومانه‌وه، كه تاكه ده‌زگا بوو جێى متمانه‌ى خه‌ڵك بوو.