شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا باس له دانوستاندنه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات، روونى ده‌كاته‌وه به‌هۆى ره‌هه‌ندى سیاسى كێشه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست بووه و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق ده‌یانه‌وێ دانوستاندنى هه‌رێم و حكوومه‌تى كازمى سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.
له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مسته‌فا كازمى هه‌رێمى كوردستان سێ رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد، رێككه‌وتنى یه‌كه‌میان رێككه‌وتنى دارایى بوو كه له ناوه‌ڕاستى مانگى ئابى رابردوو كرا و به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه حكوومه‌تى عێراق مانگانه 320 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات.
رێككه‌وتنى دووه‌م رێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال بوو، رێككه‌وتنى سێیه‌میش رێككه‌وتنێك بوو له‌سه‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان وبڕیارى دامه‌زراندنى ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش درابوو له كه‌ركووك و مه‌خموور و دیاله و مووسڵ.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت رێككه‌وتنى یه‌كه‌م رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو شكستى هێنا كاتێك په‌رله‌مانى عێراق یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى په‌سند كرد و دوو رێككه‌وتنه‌كه‌ى تریش تا ئێستا په‌سند نه‌كراون.
فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنانه كرد و گوتى، “هه‌رێمى كوردستان هه‌ر كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بێت به ده‌ستوور هه‌وڵى چاره‌سه‌ریى داوه، بۆ بابه‌ته‌كانى رێككه‌وتنى دارایى و ئه‌منى و ئاساییكردنه‌وه‌ى ناوچه دابرێنراوه‌كان هه‌نگاوى باش چووه پێش، ته‌نیا چه‌ند خاڵێك ماوه بۆ جێبه‌جێكردن”
فارس عیسا سه‌ره‌تاى قسه‌كانى به رێككه‌وتنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق ده‌ست پێكرد و ئاشكراى كرد كۆمه‌ڵێك كێشه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دروست بووه، ئه‌و گوتى، “پێویست بوو سه‌ره‌تاى ئه‌و مانگه هه‌ولێر وبه‌غدا ده‌ست به‌كارى خۆیان بكردبووایه به‌ڵام هه‌ندێك كێشه وناكۆكى هه‌بوو له‌سه‌ر بنكه‌ى كه‌ركووك شوێنه‌كه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووك بێت یان له‌ناو سه‌نته‌ره‌كه‌ى”
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى شنگال فارس عیسا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد رێككه‌وتن كرا بوو له‌سه‌ر میحوه‌رى ئه‌منى و ئیدارى وخزمه‌تگوزارى و ده‌ركردنى هێزى بیانى له‌ناو شنگال ئه‌وه‌ش پێویستى به‌رێككه‌وتنى دیكه هه‌یه.
له‌باره‌ى رێككه‌وتنه داراییه‌كه‌یش سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشان داوه بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق وه‌ڵامى نه‌بووه، فارس عیسا گوتى، “له مانگى هه‌شت مسرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نووسراو ئاماده‌یی حكوومه‌تى ده‌ربڕی بوو بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى پێشوو بۆ راده‌ستكردنى نه‌وت و داهاتى نه‌وت و جگه له نه‌وتیش به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا حكوومه‌تى فیدراڵ وه‌ڵامى حكوومه‌تى هه‌رێمى نه‌داوه‌ته‌وه”.
به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم له به‌غدا له قسه‌كانى بۆ “نوچه‌نێت” دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كان هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه كێشه‌یه‌كى سیاسییه و به‌هۆى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراقه، فارس عیسا گوتى، “ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌هه‌نده سیاسییه نه‌بووایه له‌مێژ بوو هه‌ر دوولا ده‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن ، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ شه‌ڕى مسته‌فا كازمى به هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، تا كازمى سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت هه‌ندێك لایه‌نى دیكه بۆ موزایه‌ده‌كردن وا ده‌كه‌ن تا سه‌رنجى ده‌نگده‌ران رابكێشن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێشه له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن” فارس عیسا دووپاتى كرده‌وه ئه‌و ململانێیانه‌ى له به‌غدا له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه كاریگه‌ریى به‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداوه هه‌یه.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێم چاوى له رێككه‌وتنه، به‌ڵام ده‌بێت گره‌نتى به مافه‌كانى بدرێت، نه‌وه‌ك هه‌موو شتێك له‌به‌رانبه‌ر هیچ راده‌ستى به‌غدا بكات.