نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى زه هێڵى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر كاریگه‌ریى سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدن بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریا به‌سه‌ر عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ جۆ بایدن بوو پاڵپشتى مانه‌وه‌ى نوورى مالیكى كرد و عێراقى تووشى كاره‌سات كرد.
رۆژنامه‌ى “thehill” ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌باره‌ى كاریگه‌ریى سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدن بۆ سه‌ر عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه وله ناونیشانى راپۆرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌خنه له سیاسه‌تى جۆ بایدن ده‌گرێت، له ناونیشانه‌كه‌ى زه هێڵ هاتووه “سه‌ركه‌وتنى بایدن دۆڕانه بۆ عێراق”.
نووسه‌رى بابه‌ته‌كه ناوى ئه‌لیكسانده‌ر ئۆلریسه “Alexander Ohlers” كه پێشتر شرۆڤه‌كارێكى به تواناى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه و ئێستایش له زانكۆى تێنسى كار ده‌كات. ئۆلریس له راپۆرته‌كه باس له چه‌ندان لایه‌نى سیاسه‌تى جۆ بایدن له عێراق ده‌كات و زۆر به ئاشكرا و راشكاوى ده‌ڵێ سیاسه‌تى ئه‌و بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.
ئه‌و خاڵه‌ى ئۆلریس له‌سه‌رى ده‌وه‌ستێ ئه‌وه‌یان كاتێك جۆ بایدن و باراك ئۆباما پاڵپشتى مانه‌وه‌ى نوورى مالیكییان له ده‌سه‌ڵات كردووه. ئه‌و كاته نوورى مالیكى كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى عێراقییه هه‌بوو كه ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد.
نووسه‌ر ده‌ڵێ پاڵپشتى ئۆباما و بایدن بۆ مانه‌وه‌ى مالیكى پاڵنه‌ره‌كه‌ى روون نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و كاته نوورى مالیكى كه‌وته خۆ پابه‌ندى هیچ بنه‌مایه‌كى ده‌سه‌ڵاتى هاوبه‌ش نه‌بوو ئه‌وه بوو سه‌ركرده‌كانى سوننه‌ى دوورخسته‌وه و دواجار ئه‌و سیاسه‌ته‌ى له عێراق دروست بوو، هۆكارێك بوو بۆ ره‌خساندنى زه‌وینه تا رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌ربكه‌وێت.