شلێر سەعید ، نوچه‌نێت
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، بابه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه به یاسا رێكخراوه و ده‌بێت به یاسایش چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئەمرۆ شەموو 14ی تشرینی دووەم 2020 لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتى، “دەبێت واقعی بین لەگەڵ بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانی بودجە كه بە یاسایەك تێپەرێندرا. ئه‌مه پێویستی بە ەڵسەنگاندنى دەستەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانە، دەبێت ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مرى واقیع بكه‌ین”.
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى گوتیشی ، “فەرمانبەرانی عێراق ئێستا دوو موچە وەردەگرن وچارەنووسی مووچەی فه‌رمانبه‌رانى هەرێم نادیارە بۆیە پێویستەی دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ئەنجام بدرێت”.
د. رێواز فایەق باسى له‌وه‌یش كرد ده‌بێت بیر بكرێته‌وه له‌وه‌ى چی باشە و لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە ئەوە بكرێت، گوتیشی، “چاره‌سه‌رییه‌كه ده‌بێت به یاسا بێت، چونكه بابه‌ته‌كه بووه‌ته یاسا و ده‌بێت بە یاسا مامەڵەی لەگەڵ بكرێت”.