سەرۆكی حكوومەت : پشكی كوردستان پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە

0

(نوچەنێت)
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پشکی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی مافی خۆمانەو پاداشت نیە بۆیە دەشڵێ “دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا”.
مەسرور بارزانی لە هەرژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا، دوو تویتی كردووەوو تیایدا هەڵویستی خۆی لەبارەی یاسای قەرزی عێراق کە بەبێ خواستی کورد لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا رایگەیاند، دەڵێ “ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات راست بکرێتەوە. ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆراستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها لەبارەی پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی گوتی، ئەوە “پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە”.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا مەسرور بارزانی رایگەیاند، پێشتریش باسمان کردووە، پەیوەندیی ھەولێر و بەغدا پێویستە لەسەر بنەمای داننان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بەپێی دەستوور.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com