عێراق بەرەو دارووخانی ئابووری دەڕوات و ئێرانیش لەمە بەرپرسیارە

0

(نوچەنێت)

سەرۆكی هاوپەیمانی (تەمەدن) لە پەرلەمانی عێراقدا رایگەیاند ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روویدا سەركەوتنی حكوومەت بوو بەسەر پەرلەماندا و هەمانكاتیش سەرەتایەك بوو كە عێراق بەرەو داڕووخانیًكی  تەواوی ئابووری دەڕوات.

فایەق شێخ عەلی  سەرۆكی هاوپەیمانی (تەمەدن)، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێ “حكوومەت بەسەر پەرلەماندا سەركەوت و عێراقیش بەرەو داڕووخانێكی تەواوی ئابووری دەڕوات، بەرپرسیاری یەكەمی ئەو دۆخەش ئەو پارت و لایەنانەن كە سەر بەئێرانن و چ ئەوانەش كە دەسەڵاتی عێراقیان بەسەردا دابەش كراوە”.

به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممەی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق یاسای كورتهێنانی دارایی تێپه‌ڕاند، بێئه‌وه‌ی ره‌چاوی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، بۆیه‌ ناڕه‌زایی جۆراوجۆری بەدوا خۆیدا هێنا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com