نوچه‌نێت
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى په‌رله‌مانتارانى سوننه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نواندیان، سه‌ركۆنه‌كردنیان له‌لایه‌ن به‌شێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانیان به‌رده‌وامه و دواجار ئه‌مڕۆ مه‌شعان جبوورى هێرشیان ده‌كاته سه‌ر و ده‌ڵێ، “كارێكى هه‌ڵه بوو، نكۆڵی‌كردن بوو له چاكییه‌كانى هه‌رێم”.
مه‌شعان جبوورى تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، “فه‌رامۆشكردنى داواكانى هه‌رێمى كوردستان به یاساى قه‌رزكردن، فه‌رامۆشكردنى كشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران و داواكیان له رێى رێككه‌وتنى سوننه و شیعه‌وه كارێكى دروست نییه و هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماى ته‌وافوق ده‌كات”.
دواتر مه‌شعان جبوورى سه‌ركرده‌ى سوننه ده‌ڵێ، “هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانتارانى سوننه نكۆڵی‌كردن بوو له چاكه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه ئاواره‌كه‌مان، بێگومان ئه‌مه پاشكۆیى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تى قووڵ كه به نووكى تفه‌نگ ئه‌وانى گه‌یاندووه‌ته په‌رله‌مان”.
