نوچه‌نێت
ژان ئیف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا رایگه‌یاند، نابێ ئه‌مریكا به ته‌نیا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان له عێراق و ئه‌فغانستان بدات.
ژان ئیف لۆدریان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كرد، بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان بڕیارێكى تاكڕه‌ویانه و نابێت ئه‌مریكا ئه‌و بڕیاره بدات.
له كاتێكدا دوێنێ چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌مریكى داوایان له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كردووه، بۆئه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌م دوو وڵاته بكێشێته‌وه، لۆدریان هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێ، “هێشتا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان به‌رده‌وامه”.
لۆدریان رایده‌گه‌ینێ كاتێك له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانى پاریس ده‌كات، ئه‌وا فڕه‌نسا تاوتوێى ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات.