شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
سه‌لام سمێسم كه ژنه ئابووریناسێكى به‌ناوبانگى عێراقییه له‌باره‌ى بابه‌تى تێپه‌ڕاندنى یاساى كورتهێنانى دارایى له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت ده‌ڵێ، “ئه‌مه بابه‌تێكى سیاسى بوو نه‌وه‌ك ئابوورى”.
سه‌لام سمێسم له لێدوانه‌كه‌ى چه‌ند جارێك دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له عێراق رووده‌دات سه‌باره‌ت به كێشه داراییه‌كان، هه‌موویان په‌یوه‌ندییان به ململانێى سیاسییه‌وه هه‌یه.
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و ململانێیه‌ى له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى داراییه‌كان هه‌یه و ململانێى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌ریده‌خه‌ن كه تا چه‌نده كێشه‌كان سیاسیین.
سه‌باره‌ت به گرنگى قه‌رزكردنیش بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران سه‌لام سمێسم گوتى، “قه‌رزكردن وه‌ك حه‌بى ئه‌سپرینه و كاریگه‌رییه‌كه‌ى كاتییه”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌رله‌مانى عێراق یاساى كورتهێنانى دارایى تێپه‌ڕاند، بێئه‌وه‌ى ره‌چاوى به‌رژوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات، بۆیه ناڕه‌زایى ته‌واوى لایه‌نه كوردییه‌كانى لێكه‌وته‌وه.