شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌هار مه‌حموود په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باس له هه‌ڵوێستى سوننه‌كان ده‌كات وده‌ڵێ، “ده‌یانتوانى هه‌ڵوێستیان له به‌رژوه‌ندى كورد بووایه به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد”.
به‌هار مه‌حموود له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باس له هه‌ڵوێستى لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، “شیعه‌كان له‌دژى كورد توندتر بوون، به‌ڵام سوننه‌كانیش ده‌نگیان دا، به‌ڵام ده‌توانرا دژى ئه‌و بڕگه‌یه‌ى تایبه‌ته به كورد ده‌نگ بده‌ن به‌ڵام ده‌نگیان نه‌دا”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى سوننه‌كان پاڵپشتى كوردی‌یان نه‌كرد، به‌هار مه‌حموود ده‌ڵێ، ” چونكه یاساكه گشتییه وهه‌موو مووچه‌خۆران ده‌گرێته‌وه سوننه‌كانیش له‌به‌ر پارێزگاكانى خۆیان ناتوانن له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن وده‌نگ نه‌ده‌ن”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، سوننه‌كان ده‌یانتوانى له‌و به‌ڕگه‌یه‌ى تایبه‌ته به هه‌رێمى كوردستان ده‌نگ له‌به‌رژوه‌ندى هه‌رێم بده‌ن.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق بێ ره‌چاوكردنى به‌شى كورد له پرۆژه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى عێراق یاساكه‌ى په‌سند كرد وئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى ته‌واوى لایه‌نه كوردییه‌كانى لێكه‌وته‌وه.