شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو روویدا له ئه‌ستۆى هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانه و پێویسته به په‌له هه‌رێم شاند بۆ به‌غدا بنێرێت.
زیاد جه‌بار له فراكسیۆنى یه‌كێتى وسه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان به نوچه‌نێتى رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له په‌رله‌مانى عێراق روویدا قۆناغێكى نوێیه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى باس له تێپه‌ڕاندنى یاساى كورتهێنانى دارایى ده‌كات و ده‌ڵێ، “ده‌بێت به‌په‌له حكوومه‌تى هه‌رێم شاند بنێرن بۆ به‌غدا تا بتوانن رێككه‌وتنى سیاسی نوێ بكه‌ن، وا بكه‌ن له به‌شه بودجه‌ى 2021یش پارێزراو بێت”. زیاد جه‌بار پێشبینى ئه‌وه‌یش ده‌كات ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت بۆساڵى داهاتوو بارودۆخى دارایى هه‌رێم خراپتر ده‌بێت.
زیاد جه‌بار له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت پێیوایه تێپه‌ڕاندنى یاساكه بێ ره‌چاوكردنى به‌رژوه‌ندى كوردستان “شكسته” و له ئه‌ستۆى سه‌ركردایه‌تى كورد و ته‌واوى لایه‌نه‌كان دایه، ئه‌و ده‌ڵێ، “چونكه نه‌ماتوانیوه وه‌كو پێویست به‌رنامه‌مان هه‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه سوننه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بووه من به‌كه‌مته‌رخه‌مى ده‌زانم له‌خۆمان به‌ڵام من نایخه‌مه ئه‌ستۆى په‌رله‌مانتاره‌كان به ته‌نیا چونكه ئه‌وان تا به‌یانى گفتوگۆیان كردووه، له‌كۆتایی زۆرینه ده‌نگ ده‌دات و كوردیش له په‌رله‌مانى عێراق زۆرینه نییه”.