نوچه‌نێت
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه،وێراى ده‌ستخۆشى له‌سه‌رجه‌م فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانى كورد، رایدهگهنێ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ بێ ره‌چاوكردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، په‌رله‌مانى عێراق یاساى كورتهێنانى دارایى تێپه‌ڕاند و ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى له هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووته‌وه و تێیدا هاتووه:
ده‌رباره‌ى یاساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/11/2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه و به‌بێ ڕهچاوكرنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه سه‌رنج و تێبینى و پێشنیاره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه یه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكیكرن له ماف و شایسته‌كانى گه‌لى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به نیگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف و شایسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌پێناو یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى فیدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
12/11/2020