نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى چه‌كداماڵینى داوه، كه‌چى له بڕیارێكى نوێى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه له هه‌شتى ئه‌و مانگه ده‌رچووه مامۆستایان و رۆژنامه‌نووسان و چه‌ندان توێژى تريش ده‌توانن چه‌ك هه‌ڵبگرن.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڕیارێكى به‌شى مۆڵه‌تدانى چه‌كی سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رێگه به شه‌ش توێژ ده‌دات چه‌ك هه‌ڵبگرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانى ئه‌وه بوو دیارده‌ى چه‌كهه‌ڵگرتن كه‌م بكاته‌وه و چه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه بێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى نوێیه‌ى كازمى به هه‌زاران كه‌سى تر ده‌توانن چه‌ك هه‌ڵبگرن، ئه‌وانیش بریتین له :
یه‌كه‌م: پاسه‌وانى په‌رله‌مانتار و وه‌زیرى و بریكارى وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و هه‌ر كه‌سێك كه پله‌ى تایبه‌تى هه‌بێت.
دووه‌م:پاسه‌وانى دادوه‌ران و ئه‌وانه‌ى له بوارى دادوه‌رى كار ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: مامۆستایانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى میدیاكان و میدیاكاران و رۆژنامه‌نووسان.
چواره‌م:خاوه‌ن كۆمپانیاكانى دراوگۆڕینه‌وه.
پێنجه‌م: ئه‌وانه‌ى له مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كان كار ده‌كه‌ن.
شه‌شه‌م: ئه‌وانه‌ى پاسه‌وانى شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ن.
ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ:
