نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بووه‌ته تۆپى یارى له‌نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق، ئامانجى سه‌ره‌كی په‌رله‌مانیش له‌م شه‌ڕه لێدانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى راپۆرتێكى به ناونیشانى “مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یارى تۆپى نێوان حكوومه‌ت وپه‌رله‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه” له راپۆرته‌كه‌دا چه‌ند شاره‌زاییه‌كى به‌ناوبانگى ئابوورى عێراق قسه‌یان كردووه و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ى ئێستا له بوارى دارایى عێراق ده‌گوزه‌رێ یارییه‌كى سیاسییه له‌نێوان حكوومه‌ت وپه‌رله‌ماندا.
حه‌سه‌ن ئه‌سه‌دى شاره‌زاى ئابوورى له عێراق باسى له‌وه كردووه، تا ئێستا به ماناى وشه‌كه “كورتهێنانى بودجه نییه” به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه یارییه، مه‌به‌ستى سیاسى له‌پشته.
ئه‌سه‌دى باسى له‌وه كردووه به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان په‌رله‌مان دژایه‌تى حكوومه‌تى كازمى ده‌كات، ئه‌و حكوومه‌ته له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان پێكهاتووه و له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگى پێدراوه، ئه‌وان نایانه‌وێ كازمى له “پڕكردنه‌وه‌ى كورسى سه‌رۆكایه‌تى” زیاتر ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت و گومانى ئه‌وه ده‌كرێت كازمى بۆئه‌وه داواى قه‌رز بكات تا هه‌ندێك پرۆژه‌ى گه‌شه‌پێدان بكات.
سه‌لام سمێسم كه ژنه ئابووریناسێكى عێراقییه و پێیوایه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان خۆیان له‌به‌رپرسیارێتى ده‌دزنه‌وه و ده‌ڵێ، “وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ڵێ نازانم چه‌ند مووچه‌خۆرى زیاد هه‌یه، په‌رله‌مانیش بڕیارى بڕینى مووچه زیاده‌كان نادات چونكه ئه‌ندامانى حزبه‌كان چه‌ندان مووچه له یه‌ك كاتدا وه‌رده‌گرن، به‌مشێوه‌یه حكوومه‌ت وپه‌رله‌مان خۆیان له‌به‌رپرسیارێتى ده‌دزنه‌وه”.