نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه سوننه‌كانى عێراق داواى ده‌ركردنى میلیشیاكانى شیعه له شاره‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ پاڵپشتێكیان نییه و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وه‌ڵاممان ناداته‌وه.
له‌دواى رزگاركردنى شاره‌كانى باكوور ورۆژئاواى عێراق له‌ژێر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، چه‌ندان گرووپى میلیشیاى توندڕه‌و له شاره سوننییه‌كان جێگیر كراون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌ندێك له‌و میلیشیانه راسته‌وخۆ سه‌ربه ئێرانن، له‌وانه: كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا،عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، خۆراسانى، نوجه‌با، جوند ئیمام، به‌در، عاشورا و چه‌ندان گرووپى تر‌ى حه‌شدى عه‌شایه‌رى كه ئه‌وانیش پێشیلكاریى ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه له كه‌ركووك و مووسڵ و سه‌لاَحه‌دین و ئه‌نبار و چه‌ندان شوێنى تر داوا ده‌كرێت، ئه‌و گرووپه میلیشیانه بچنه ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان، به‌ڵام ئه‌و داوایه هیچ پاڵپشتییه‌كى نییه.
به‌رپرسێكى باڵاى سوننه به رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید”ى راگه‌یاندووه، ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وه‌ڵامى داواكانیان ناداته‌وه. به‌رپرسه سیاسییه‌كه ده‌ڵێ، “نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه سارده و بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزانین”
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراقیش ده‌ڵێ، “حكوومه‌تى عێراق له تواناى نییه میلیشیاكان ده‌ربكات، تا ئه‌و كاته نه‌بێ كه ئێران خۆى بڕیار ده‌دات، بۆیه بزاوتى ده‌ركردنى هێزه میلیشیاكان جه‌نگێكى شكستخواردووه”.